"هاتنى گه‌شتیاران خێراتر بووه"
له سه‌رجه‌م بازگه‌كان شوێنی پشوودان بۆ گه‌شتیاران دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ به‌رپرسی بازگه‌كانى هه‌رێم قسه‌یان كردووه كه بۆ له‌مه‌ودوا له ته‌واوى ئه‌م بازگانه‌ى كه گه‌شتیاری پێدا دێنه ناو هه‌رێمی كوردستان، شوێنى پشوودانیان بۆ دروست بكرێت.
ئه‌و بازگانه‌ى گه‌شتیاریان پێدا دێته ناو شاره‌كانى هه‌رێم كه‌وتوونه‌ته شاره‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى ، دهۆك و ده‌روازه سنوورییه‌كانیش.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم، به 964ـى وت دواى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته له‌گه‌ڵ به‌رپرسی بازگه‌كان ره‌زامه‌ندى دراوه كه له ته‌واوى ئه‌و بازگانه شوێنی پشوودان بۆ گه‌شتیاران، كه دێنه ناو شاره‌كانى هه‌رێم دروست بكرێن.
وتیشی “شوێنى پشوودانیان تایبه‌ت ده‌بێت و ته‌واوى خزمه‌تگوزارییه‌كانیی بۆ دابین ده‌كرێت.
به قسه‌ى وته‌بێژى ده‌سته، ئێستا گه‌شتیاران له‌لایه‌ن بازگه‌كانه‌وه كارئاسانى زۆریان بۆ ده‌كرێت تا بێنه ناو شاره‌كانى هه‌رێم و ده‌شڵێت “هاتنیان له جاران خێراتر بووه و راناگیرێن”.