دەوترێت لەلایەن هاوسەرەکەی بووە

ژنێک بە چەقۆ کوژرا

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوانیان پیاوێک ژنەکەی داوەتە بەر چەقۆ و برینداری کردووە، بەڵام دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانیلەدەستداوە.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بۆ 964 وتی، ئێوارە تیمەکانمان ژنێکیان گەیاندوەتە نەخۆشخانە بە چەقۆ بریندار کرابوو، دوای نەشتەرگەری بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کەمێک لەمەوبەر گیانیلەدەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتووە، رووداوەکە لە گەڕەکی بەکرەجۆ بووە و ژنەکە تەمەنی 23 ساڵانە، ئەو کەسەی چەقۆی لەو ژنە داوە مێردی خۆی بووە و ناکۆکی لەنێوانیان هەبووە،

964 چەند جارێک هەوڵیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزان لەسەر ئەم رووداوە قسە بکات، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکان نەدرایەوە.

دوای کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی ژنێک، عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییەی ئەمرۆ هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە لە شاری سلێمانی، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

کەسێک لە ماڵەکەی خۆی بە چەقۆ کوژراو کەس پێی نەزانیوە

کەسێک لە ماڵەکەی خۆی بە چەقۆ کوژراو کەس پێی نەزانیوە