مۆنۆمێنتی شەهیدان لە پارێزگای هەڵەبجە - وێنە: 964
ژمارەی تەلەفونیان بەردەست نییە
لیژنەیەکی وەزارەتی شەهیدان بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی دەبینێت
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە ژمارەیەک بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی دەکات بەزووترین کات سەردانیان بکەن بە مەبەستی بینینی لیژنەی تایبەتمەندی وەزارەت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6.12.2023، کامەران مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراونی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، چوار بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی کە تۆمارنەکراون داوایان لێکراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن، چونکە ژمارە تەلەفون و ناونیشانیان بەردەست نییە و بەو رێگەیە دەیانەوێت بیاندۆزنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی 964، جگە لەو چوار کەسە، 29 کەسی دیکەش هەن کە وەک بەرکەوتووی چەکی میکیاوی تۆمار نەکراون و تەنیا دانیشتووی هەڵەبجە نین، بەڵکو لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و گۆپتەپە و گوندی عەسکەر دادەنیشن.
ئەو 29 کەسەی دیکەش داوایانلێکراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالکراوان بکەن، بەڵام ناویان بڵاونەکراوەتەوە چوونکە ژمارەی تەلەفونەکانیان کارایە.
“کێشەی ئێمە لەگەڵ دۆسیەی شەهیداندا بە بەردەوامی ئەوەیە کە ژمارەی تەلەفوون و شوێنی نیشتەجێبوون دەگۆڕن و دەبێت زوو زوو زانیارییە کەسییەکانیان نوێبکەینەوە”، کامەران مستەفا وای وت.