ئەمساڵ 36 کەس گیراون

کلکی پشیلە دەبرێت بۆ کەرکوک

964+
ئەحمەد مستەفا

“جادووگەرەکان پێیان وایە، کلکی پشیلە هۆکارێکە تا مرازی کابرای فریودراوی تێدا بهێننە دی”، لەسەر ئەو خەیاڵەیان ئاسایش لەمساڵدا 36 کەسی دەستگیرکردووە لێیان.

964 لە ئەنجامی سۆراغەکانی زانی، ئەو پشیلانەی رۆژانە دەبینرێن بێ کلکن، کلکەکانیان زۆرینەی بۆ کەرکوک براون و لەو پارێزگایەدا کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێ، هەریەک بە نرخێک، ژمارەی جادووگەرانیش بەراورد بە هەولێر و سلێمانی، لە کەرکوک زیاترن.

بە گوێرەی وەڵامی ئەو پرسیارانەی 964 لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان/ سلێمانی وەریگرتوون، تەنیا ئەمساڵ لە سلێمانی 30 کەس، لە شارەزوور 4 کەس و چەمچەماڵ 2 کەس بەهۆی بڕینی کلکی پشیلە و بەکارهێنانی بۆ جادووگەری دەستگیرکراون.

ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بە پێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و رێکاریان لە بەرامبەر گیراوەتەبەر، بە وتەی دەزگای ئاسایش بێت، “ئەوان تا رادەیەکی باش توانیویانە بگەن بە سەرچاوەکانیان، تا لەو رێگەیەوە گیانەوەر و پەلەوەریش لە مەترسی بپارێزن”.

بەشێوەیەکی نامۆ کلکی پشیلەکانی باخی گشتی دەبڕدرێن

بەشێوەیەکی نامۆ کلکی پشیلەکانی باخی گشتی دەبڕدرێن

زانیاری نوێ لەسەر ئەو ماڵەی بەحرکە کە سەری سەگەکەی تیا ...

زانیاری نوێ لەسەر ئەو ماڵەی بەحرکە کە سەری سەگەکەی تیا دۆزرایەوە