شوێنه بۆردومانكراوهكان بوون به سێ
نزیک گوندی ئینشکی لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردومان کرا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە سنوری قەزای ئامێدی فرۆکەکانی تورکیا نزیک گوندی ئینشکێ یان بۆردومان کرد.
گوندی ئینشکێ، دانیشتوونەكهى کریستانن و زیاتر لە 60 ماڵى تێدا دەژین، سەر بە کومەڵگای قەدشە لە سنوری قەزای ئامێدی .
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنوری قەزای ئامێدی بە 964ـى وت، نزیکی کاتژمێر 7:30 ئهم بۆرردومانه ئهنجام دراوه.
وتیشی “لێکۆڵینەوە لە زیانەکان دەکەین، بەڵام تەنیا کابینەیەکی هاوڵاتییەک زیانی پێگەیشتووە و پەنجەرەکانیش شکاون”.
بەپێی زانیاری 964، له بەرەبەیانی ئەمڕۆوه ئهوه سێیهمین شوێنه كه له لایهن فڕۆكه جهنگییهكانهوه بۆردومان دهكرێت.