وێنه ئه‌و ده‌رمانانه‌ى له راپه‌ڕین قه‌ده‌غه‌كراون ... وێنه: راگه‌یاندنى ته‌ندروستى راپه‌ڕین
ئاگادارى ئه‌و "كه‌ركه‌ده‌ن"ه بن
ته‌ندروستى راپه‌ڕین هۆشدارى له‌به‌كارهێنانى چه‌ند ده‌رمانێك ده‌دات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى راپه‌ڕین هۆشدارى له به‌كارهێنانى چه‌ند ده‌رمانێك ده‌دات و وێنه‌ى ئه‌و دهرمانانهشى بڵاوكردووه‌ته‌وه، به خه‌ڵكی ده‌ڵێت ئاگاداربن.
یه‌كێك له ده‌رمانه‌كان وێنه‌ى ئاژه‌ڵێكى كهركهدهنى به‌سه‌ره‌وه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت ده‌رمانێكى وزه‌به‌خشه، دووانه‌كه‌ى دیكه‌ش وێنه‌ى كچانیان له‌سه‌ره، یه‌كێكیان بۆ رووخسارێكى جوان ئه‌وه‌ى دیكه‌شیان بۆ رووخسارێكی باشه.
ته‌ها محه‌مه‌د، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستی راپەڕین، به 964ـى وت، نازانن چۆن ئه‌و ده‌رمانانه گه‌یشتوونه‌ته ده‌رمانخانه‌كان، چونكه ده‌ڵێت “مه‌ترسیدارن”.
وتیشی “ئه‌و جۆره ده‌رمان و حه‌بانه له‌هه‌ندێك نۆرینگه و ده‌رمانخانه فرۆشراون و لیژنه‌كه‌شمان ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه به‌و پێیه‌ى کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروستدەکەن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ر ده‌رمانخانه‌و نۆرینگه‌یه‌ك ئه‌و ده‌رمانانه بفرۆشێت سزاى ده‌ده‌ن و داواش له هاوڵاتیان ده‌كات له بینینیان ئاگاداریان بكاته‌وه.