"ماڵەکەیان لە جێگایەکی بەرزە"
له پێنجوێن گەنجێک لە قادرمە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا
964+
کامیار کەمال ـ پێنجوێن
لە قەزای پێنجوێن گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ لەسەر قادرمەى ماڵهوهیان کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەی پێنجوێن بە 964ـی وت، گەنجێكی لەدایکبووی 2002 بە مردوویی گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانە.
وتیشی “گەنجەکە لەسەر قادرمە کەوتووەتە خوارەوە و جەستەی شین بووەتەوە و پێدەچێت تووشی خوێنبەربوونی ناوەکی بووبێت”.
سهرچاوهیهكیش له پۆلیسى پێنجوێن بە 964ـى راگەیاند، ئەو گەنجە بەخشراو بووە و لەگەڵ دایکی ژیاوە و باوکی نەماوە.
وتیشی “ئەم ئێوارەیە کەمێک لە دایکی توڕە بووە و دایکی بۆ ئەوەی ئارامی بکاتەوە ویستویەتی بەجێی بهێڵێت، بەڵام لەوکاتەدا گوێی لە دەنگێک بووە و دوای ئەوەی چووە بینیویەتی کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، ماڵەکەیان لە جێگایەکی بەرزبووە و نزیکەی 10 پلە قادرمەیە و هەر لەوێدا گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن