دەبێتە خاوەن بڕوانامەی پڕۆ

ساغکردنەوە: راهێنه‌ری دهۆك ده‌ستی له‌ كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانه‌ی دهۆك رایانگه‌یاند راهینه‌ری یانه‌كه‌یان ده‌ستی له‌ كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌.
شڤان محه‌مه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆك به‌ 964ی راگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك سلێمان ره‌مه‌زان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، راست نییه‌.
وتیشی، “په‌یجێك پۆستێكی ساڵی رابردووی نوێكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ باس له‌و بابه‌ته‌ ده‌كات، بۆیه‌ وا بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ راهێنه‌ری یانه‌كه‌مان ده‌ستی كێشابێته‌وه‌”.
شڤان سه‌باره‌ت به‌ شكستی یانه‌كه‌ی له‌ دوو یاریی رابردووی تیپه‌كه‌یان، روونیكرده‌وه‌، په‌یوه‌ندی به‌ پلان و شێوازی یاریكردنی تیپه‌كه‌ و بارودۆخی یارییه‌كان هه‌یه‌ و شتێكی ئاساییه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، “سلێمان ره‌مه‌زان به‌ره‌و بڕوانامه‌ی “پرۆی ئاسیا” ده‌چێت و ئێمه‌ ده‌ستبه‌رداری نابین، خۆیشی نیازی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نییه‌”.

یانه‌ی دهۆك ئه‌مڕۆ له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، له‌ یاریگه‌ی خۆی به‌ 1-3 گۆڵ به‌ یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ دۆڕا و له‌ گه‌ڕی رابردووش له‌ به‌غدا به‌ یانه‌ی كه‌رخ دۆڕا.
دهۆك له‌ كۆی 7 یاری، 11 خاڵی هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌یه‌.

دهۆك له‌ دوای خوله‌كی 90 به‌ یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ دۆڕا

دهۆك له‌ دوای خوله‌كی 90 به‌ یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ دۆڕا