هەواڵی زیاتر
لە بێ کارەبایی دزی زیادی کردووە و هاردی کامێرای چاودێرییش دەدزن
964+
ژووری هەواڵ
دیاردهى دزیكردن رووى له چهند شوێنێكی ههولێر كردووه و دزهكانیش هەر بە بردنی پارەوە نەوەستا، کابرای دزە هاردی کامێرای ئەو دوکانەشی برد کە دزی تێدا کرد، تەنیا لە ماوەی دوو شەوی رابردوو، ژمارەیەک دز کە تائێستا نەناسراونەتەوە، دزیان لە پێنج دوکانی بازاڕێکی گەڕەکی هەولێری نوێ و دوێنێ شەویش لە پیرزین دزیان لە سێ دوکان کرد.
دەرمانخانە، عەقارات، بۆرسە و نێرگەلەخانەش لەم هێرشەی دزەکان بێ بەش نەبوون، یەکێک لەو خاوەن دوکانانەی دزی لێکراوە بە پەیامێنری 964ی وت، لەلای پۆلیس سکاڵایان تۆماکردووە و پێمان وتوون، یەکێک لە دزەکان جگە قاسەی پارە و پارەی بەردەستی ناو دەغیلە، هاردی کامێرای چاودێری دوکانەکانێکیشی دزیوە.
لەسەر داوایەکی وەزارەتی دارایی، یەکێتی هاوردە و ناردنکاران داوا لە ئەندامەکانی دەکات، زانیاری لەسەر بڕی ئەو کاڵا لە پاکەتنراو نایلۆنانە بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن کە لە وڵاتی هاوردەوە دەیهێننە هەرێمی کوردستان.
لەو داواکارییەدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە، مادەکانی (کاغەز، پلاستیك، کانزا و شوشە)لە ئەو ماددانەن کە رۆژانە لەگەڵ کاڵاکاندا دێنە ناو هەرێمی کوردستان و ئەوان زانیارییان لەسەری دەوێت، کە یەک ماددەین تا چوار مادە، لەوانە کیسە چیمەنتۆ، کلێنس، کاڵای لە قوتونراو و سەر سینی، بوتڵی شووشە.
بەهۆی پڕۆژەی دانانی کارەبای وزەی خۆر بۆ بیرەکانیان، جوتیاران ئیتر بێ منەت دەبن، لە ناز و فیزی کارەبای نیشتمانی و لە مەبەدوا خۆر وزەیان پێ دەدات بۆ داگیرساندن و دەرهێنانی ئاو لە ناو بیرەکانیان.
کشتوکاڵی هەولێر، بە هاوکاری رێکخراوێکی ئەڵمانی توانیویانە سیستەمەکەی بۆ چوار جوتیار لە قوشتەپە و شەمامک داناوە، هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە 964ی وت، هەر جوتیارێک 120 ئەمپێر کارەبای دەستدەکەوێت لە پڕۆژەکە و سەرەتاش بۆ 42 جوتیارانی دادەنێن.