پرۆسەکە چۆن بەڕێوەدەچێت
زیاتر له 300 قوتابخانه‌ى هه‌ولێر هۆشیاری ژینگه‌ییان پێدراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندنى ئه‌مساڵ تا ئێستا زیاتر له 300 قوتابخانه‌ى هه‌ولێر هۆشیاری و رێنمایی ژینگه‌ییان پێدراوه و ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش تا كۆتایی پرۆسه‌ى خوێندن، به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له رێكه‌وتى 25.9.2023 ده‌ستپێكردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
دڵشاد هیرانى، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى وت، هه‌فتانه لانیكه‌م 40 قوتابخانه له سنوورى هه‌ولێر به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه و رێمانیی ژینگه‌ییان پێده‌ده‌ن.
وتیشی “تیمه‌كانمان جگه له به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانى خۆمان، له‌و ده‌رچووانه‌ى به‌شی ژینگه پێكهاتوون، كه ساڵانه له كۆلیژى زانست ده‌رده‌چن”.
به‌شێك له‌و ده‌رچووانه سه‌ر به فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێرن و به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست وه‌ك چاودێرى ژینگه‌یی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان دامه‌زراون.
هه‌ڵمه‌ته‌كه وەک دڵشاد هیرانی دەڵێت، له رێگه‌ى پێشكه‌شكردنى سیمینار و دابه‌شكردنى پۆسته‌ر به‌سه‌ر قوتابی و قوتابخانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.