كۆیه چاوه‌ڕێى نه‌وتى سپییه
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
تا ئێستا له سنوورى قه‌زاى كۆیه نه‌وتى سپی دابه‌ش نه‌كراوه‌وه و قائیمقامیش ده‌ڵێ، چاوه‌ڕێن شه‌قڵاوه ته‌واو ببێ، تاوەکو نۆرەی ئێمە بێت.
ئەگەرچی دەبوو مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو بەشە نەوتی زستانە وەرگرن، بەڵام دوو مانگ بەسەر وادەکەی تێپەڕیوە، هێشتا نەوت لە سنووری قەزای کۆیە دابەش نەکراوە.
دابەشکردنی بەشە نەوتی زستانە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشی دەکات، لە سنووری پارێزگای هەولێر گەیشتووەتە قەزای شەقڵاوە، بڕیارە دوای ئەوان نۆرەی قەزی کۆیە بێت.
کۆییەکان بەو پەڕی سەبرو ئارامەوە ساردی زستان بەڕێ دەکەن و لە چاوەڕوانی ئەوەدان تەواوی ماڵەکانی شەقڵاوە بە نەوتی حکومەت گەرم ببێتەوە تا نۆرەی ئەوان بێت.
قەزی کۆیە، بەهەر پێنج ناحیەکەوە، شۆڕش، سكتان ، ئاشتی ، سێگردكان، تەق تەق، یەکێکە لەو قەزایانە کە ساڵانە نەوت تێیدا دابەشکراوەو ساڵی رابردووش خەڵکەکەی نەوتییان وەرگرتووە.
تاریق جه‌لال، قائیمقامی قه‌زاى كۆیه به +964 ی راگه‌یاند: به‌پێی لیستى ئه‌و دابه‌شكارییه‌ى كه له پارێزگاى هه‌ولێر بۆ دابه‌شكردنى نه‌وت دانراوه ئێمه له‌دواى قه‌زاى شه‌قلاوه، نه‌وت وه‌رده‌گرین.
به‌پێی به‌داوداچوونه‌كانى +964 تا ئێستا له شه‌قڵاوه پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وت نەک كۆتایی نەهاتووه، بەڵکوو له سه‌ره‌تاى دابه‌شكردنه‌كه دایه. كۆی گشتى ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى كه كۆیه و سنووره‌كه‌ى پێویستییهتى بریتییه له 5 ملیۆن و 650 هه‌زار لیتر، كه به‌سه‌ر 28 هه‌زارو 250 خێزانى ئه‌و سنووره دابه‌ش ده‌كرێت