کریستیانۆ رۆنالدۆ. یاریزانی یانەی نەسری سعودی. وێنە:CNN
هۆکار چییە؟
رۆناڵدۆ لە یارییەکەی سبه‌ی بەشداریی ناكات
964+
سۆما حه‌كیم زاده
سبه‌ی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا یانه‌ی نه‌سڕی سعودی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیستقلال دوشانبێ تاجیكستانی یاریی ده‌كات، رۆناڵدۆش به‌شداریی یارییه‌كه ناكات.
به پێی زانیاریی میدیای سعودیه، جگه له رۆناڵدۆ، چه‌ند یاریزانێكی گرنگی دیكه‌ی تیپه گه‌شتی تاجیكستانیان نه‌كردووه و به‌شداریی یارییه‌كه ناكه‌ن.
رۆژنامەی ریازییه لە سعودیە نووسیویەتی: لویس کاسترۆ راهێنەری پۆرتوگالیی یانەی نەسڕ بڕیاریداوە بەشێک لە ئەستیرەکانی تیپەکەی پشوو بدەن و نەچنە دوشانبێ، لەوانه کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هەروەها ئەلێکس تێلێس ئامادە نییە و پێکانی هەیە، سوڵتان غه‌ننام ماندووه و مارسێلۆ برۆزۆڤیج و عەلی لاجامیش بە هۆی سڕکردنەوە لە یارییەکەی بەرامبەر ئیستقلال بەشداریی ناکەن.
نه‌سڕ به پله‌ی یه‌كه‌م له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م گه‌یشتووه‌ته قۆناغی داهاتوو، كه 13 خاڵی هه‌یه و یارییه‌كه‌ی سبه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌كی به‌سه‌ر بارودۆخی تیپه‌كه‌وه نابێت.