خه‌ڵكه‌كه‌ى به‌دیار ئاسهوارهكانیهوه یادگاریان بیردێته‌وه
گوندى “خانكێى كۆن” ناتواندرێت ئاوه‌دان بكرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ ده‌ڵێت، پلانێك نیه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گوندى خانكێی كۆن و له 38 ساڵ پێش ئێستا ژێرئاو كه‌وتوو و ئێستا ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه، دووپاتیشیده‌كاته‌وه كه ناتواندرێت ئه‌و كاره بكرێت، به‌ڵكو وه‌ك یادگارییه‌ك بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه.
خانكێى كۆن، له ساڵی 1984 له ئه‌نجامى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى بەنداوی موسڵ ژێرئاو كه‌وت و هیچ ئاسه‌وارێكی له‌سه‌ر زه‌وى نه‌ما.
ئه‌مساڵ له مانگى ئهیلوول به‌هۆى دابه‌زینى ئاستى ئاوى ئه‌م به‌نداوه، به‌شێك له ئاسه‌واره‌كانى وه‌ك گۆڕستان، خانوو، قوتابخانه، ئامێر و كه‌لوپه‌لى جیاجیاى ئه‌و گونده ده‌ركه‌وتنه‌وه.
زەردەشت شێخ شامۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ سەر بە قەزای سێمێلی دهۆک به 964ـى وت، وه‌كو حكومه‌ت هیچ پلانێك نیه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌م گونده، چونكه ئاستى ئاوى به‌نداوى موسڵ ساڵانه به‌رزى و نزمی تێده‌كه‌وێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، كه خۆى له دایكبووى ئه‌م گونده‌یه ده‌ڵێت، پێش ژێرئاوكه‌وتنى، گونده‌كه له 100 ماڵ پێكهاتبوو، دواى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى ئاسهوارهكانیش چه‌ندین جار سه‌ردانى شوێنه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه، دیمه‌نه‌كانى یادگارى جوانیان بیردێننه‌وه.
ده‌ڵێت “خانكێی كۆن تا ئه‌وكاته‌ى له‌به‌رچاومان بێت، وه‌ك یادگارى و بیره‌وه‌رى ده‌مێنێته‌وه كه هه‌ریه‌كێك له خه‌ڵكه‌كه‌ى بیره‌وه‌رییان له‌سه‌ر ئاسه‌واره‌كانى هه‌یه”.
دیار نییه كه‌ى جارێكی دیكه ئه‌و گونده ژێرئاو ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه بەنداوی موسڵ لەسەر رووباری دیجلە دروستکراوە، درێژی سێ کیلۆمەتر و بەرزی 131 مەترە، توانای هەیە تا 11 ملیار مەتر سێجا ئاو گلبداتەوە، له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی ئاستى ئاوه‌كه‌شی گوندی خانکێی کۆنی داده‌پۆشێت.