حاسڵاتی ئەم بەیانییە

حەماس: 60 سەربازمان کردە ئامانج

964+

ژووری هەواڵ

فەرەنسا چووە سەر هێڵی ناوبژیوانی لەنێوان حەماس و ئیسرائیل، میدیاکانی فەرەنسا دەڵێن ئیمانوێل ماکرۆن خۆی سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە دەکات و دەیەوێت زوو بگەنە سازان و وەستانی شەڕ.

حەماس رایگەیاند بە سێ بۆمبی چێندراو هێزێکی ئیسرائیلییان کردووەتە ئامانج کە لە 60 سەرباز پێکهاتبوون و ژمارەیەکی زۆر لە سەربازەکان کوژراون، بەڵام نازاندرێ کوژراوەکان چەندن.

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن: سوپای ئیسرائیل ئامانجی هەرە سەرەکی ئەوەیە ناوچەیەکی دابڕاو لە غەزە دروست بکات بۆ ئەوەی جارێکی تر حەماس نەتوانێت هێرش بکاتە سەر ناوچە جوونشینەکان.

ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، وسام فەرەحاتی فەرماندەی کەتیبەی شجاعیەی حەماسیان کوشتووە کە یەکێک بووە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر.

بەرگری شارستانی غەزە دەڵێت: سوپای ئیسرائیل بە ئەنقەست ئامانجەکانی گۆڕیوەو ناوچە قەرەباڵغەکان بۆردوومان دەکات، لە بۆردومانی ئەمجارەیدا 300 کەس کوژراون، دەشڵێ ناتوانین تەرمەکان لەژێر داروپەردوو دەربهێنینەوە.

ئەمڕۆش دیسان سوپای ئیسرائیل نەخشەیەکی نوێی چەند ناوچەیەکی غەزەی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت زوو چۆڵی بکەن چونکە بۆردومان دەکەین، ئێستا رۆژانە سوپا نەخشەی ئەو ناوچانە بڵاودەکاتەوە کە دەیەوێت بیانکاتە ئامانج.

یەک ملیۆن و 800 هەزار کەس ئاوارە بوون

یەک ملیۆن و 800 هەزار کەس ئاوارە بوون