ئەمساڵ هەولێر 303 هەزار درەختی چاندووە

+964

فەهمی نەبی – هەولێر

شارەوانی هەولێر دەڵێت، لە ماوەی ساڵێکدا بە تێکڕا 303 هەزار درەخت و گوڵیان لە سنوری شاری هەولێر چاندووە.

لە نوێترین ئاماریدا، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی 12 مانگی رابردوو، لە رێگەی تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان زیاتر لە 121 هەزار دار و 182 هەزار گوڵیان چاندووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئەم رێژەیە لە چاندنی درەخت، رێژەی سەوزایی شاری هەولێری گەیاندووەتە 19.5%.

بەپێی ستانداردی جیهانی، رێژەی سەوزایی شارەکان نابێت لە 25% کەمتر بێت، بەپێی دوایین رووپێویی لە ساڵی 2015 کراوە، رێژەی سەوزایی شاری هەولێر 7.25% بووە.

لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ماستەرپلانی هەولێر، بە هەماهەنگی رێکخراوی هەسار، بەنیازی ئەوەن تاوەکو ساڵی 2030، زیاتر لە 100 ملیۆن دار لە شاری هەولێر بچێنن.