لە ئامێدی کەلوپەل و پێداویستی كشتوكاڵی بەسەر 21 جوتیاری ژن دابەشكرا
964+
ژووری هەواڵ
كەلوپەل و پێداویستی كشتوكاڵی درایە 21 ژنی جوتیار لە سنووری قەزای ئامێدی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵیش دەڵێت، ئەو جوتیارانە پێشتر بەشداری خولێكی پیشەسازی خۆراكیان كردووە.
ئەو خولەی كە بەشداریان تێدا كردبوو، ماوەی 15 رۆژی خایاند و بەشێوەیەكی تیۆری و پراكتیكی لەلایەن مامۆستا و پسپۆران فێری زانستەكانی پیشەسازی خۆراك كراون.
كشتوكاڵی دهۆك بڵاویكردووەتەوە، ئەو کەلوپەل و پێداویستسانەی بەسەریاندا دابەشكراون، بەهاوكاری ئەوان و هۆبەی كشتوكاڵی ئامێدی و رێكخراوی لووسەری جیهانی (LWF) بووە.
ئامانج لە گرنگیدان بەو 21 جوتیارە ژنەی ئامێدی ئەویە كە لە داهاتوودا بەشێویەەكی زانستی و ستاندرادی جیهانی گرنگی بەبەروبوم و بەرهەمی ناوخۆیی جوتیارانی سنووری ئامادی بدەن.