بەهۆی کێشەی تەکنیکی

هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای نێوان سلێمانی و هەولێر لەکارکەوتن

964+

ژووری هەواڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای نێوان سلێمانی و هەولێر کێشەی تەکنینکیان تێکەوتووە و زۆربەی فیدەرەکانی سەر ئەو هێڵانە لەکارکەوتوون.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە زۆربەی فیدەرەکانی سەر هێڵەکانی کارەبای نێوان سلێمانی و هەولێر، کە لەکاتی گواستنەوەی کارەبادابوون، لەئیشکەوتوون و “شەت داون” بوون.

“لە ئێستادا دۆخەکە بەرەو ئاسایی دەڕوات، بێجگە لە وێستگەی تاسڵوجە کە هەردوو محاویلەکەی کێشەیان هەیە و ئۆن نابن، لەگەڵ وێستگەی شارباژێر کە ئۆن نابێت”، کارەبای سلێمانی وا دەڵێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانی، لە کاتژمێر 5:00ـی ئێوارەوە کێشەکە دروستبووە و تیمەکانی چاکسازی ویستگەکان لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاساییکردنەوەی سستمەکە.

وێستگەی تاسڵوجە توانای بەرهەمهێنانی 51 مێگاوات کارەبای هەیە.

وه‌زاره‌تی كاره‌با: ژێرخانی كاره‌با توانای به‌رهه‌...

وه‌زاره‌تی كاره‌با: ژێرخانی كاره‌با توانای به‌رهه‌مهێنانی 7000 مێگاواتی هه‌یه‌