لە سێ رۆژدا دەبێت پەیوەندی بکەن

ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان راگەیەنرا

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.11.2023، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە 964ـی راگەیاند، پێشکەشکارانی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە ھەرێمی کوردستان لە ئێستاوە دەتوانن لەڕێگەی لینکی (mhe-privatestudy.com) ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە.

پێویستە وەرگیراوان لەماوەی سێ رۆژدا پەیوەندی بە شوێنی وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، راگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان/ خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان ھاوکاتە لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی تایبەت بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان کە ساڵانە بەڕێژەی 10٪ بۆ 20٪ کەمدەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنی باری دارایی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا 70 کورسی خوێندنی لە وڵاتی روسیا ر...

وەزارەتی خوێندنی باڵا 70 کورسی خوێندنی لە وڵاتی روسیا راگەیاند