لە رێگەی سەرگەڕان بووە
لە رووداوێکی هاتوچۆ سەروو 18 کەس بریندارن
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ لەرێگەی سەرگەڕان سێ ئۆتۆمبێڵ بەیەکیانداکێشاوە زیاتر لە 18 کەس بریندارن.
ئەفسەرێک لە بنکەی هاتوچۆی دیبەگە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، رووداوەکە نزیکی سەرگەڕان روویداوە و لەنێوان ئۆتۆمبێڵێکی جۆری مازدا و پیکابێک و جۆری سێیەم نەزانراوە روویداوە.
بەوتەی ئەو ئەفسەرە بەشێکی بریندارەکان گەیەنراونەتە کەرکوک و هەندێکیشیان نێردراون بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر.
964 پەیوەندی بە نەخۆشخانەی رۆژهەڵاتی هەولێرەوە کرد، ئەوان وتیان 13 برینداری ئەو رووداوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات و تەندروستیان جێگیرە.