چارەسەر چییە؟

نەخشەدانانی ئاوەدانی سلێمانی: لەناو شار زەوی بۆ پڕۆژە نەماوە

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی سلێمانی ئاشکرای دەکات، وەبەرهێنەرەکان هەموویان لەناو شار داوای زەوی دەکەن و ئەوانیش زەوییان نەماوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لەگەڵ شارەوانی سلێمانیدا لە هەوڵدان پڕۆژەکان ببەنە دەرەوەی سەنتەری شار، چونکە وەک خۆیان دەڵێن زەوی لەناو شاردا نەماوە بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنان.

“وەبەرهێنەران هێشتاش سلێمانی بە سلێمانییە بچووکەکەی جاران تێگەیشتوون و دەیانەوێت زەویی پڕۆژەکانیان لەناوجەرگەی شاردا بێت، بەڵام هەم زەویمان نەماوە و هەم پلانمان ئەوەیە پڕۆژەکان بچنە دەرەوەی سەنتەرەوە بە مەبەستی دوورخستنەوەی قەرەباڵغی لە سەنتەردا”، ئەوە قسەی تاریق محەمەد، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی سلێمانییە بۆ 964.

دەشڵێت، 20 ساڵ پێش ئێستا پانتایی سلێمانی 35 کیلۆمەتر بووە، بەڵام ئێستا بووەتە 400 کیلۆمەتر، “ئەوەش وای کردووە زەوی لەناو شار نەمێنێت و بەتەواوی پڕ بووەتەوە”.

داواکردنی زەوی لە لایەن وەبەرهێنەرانەوە لە شارەوانی سلێمانییەوە دەستپێدەکات و دواتر لەگەڵ نەخشەدانانی ئاوەدانی بە پێی جۆری پڕۆژە و نەخشەسازییەکەی بڕیار لە دابینکردنی زەوی دەدرێت بۆی.

یەکێتیی ئەوروپا

یەکێتیی ئەوروپا "پڕۆژەیەکی نیشتمانیی" لە سلێمانی جێبەجێ دەکات