مۆلیدەی ئەهلی - وێنە: 964
گرفتی پێوەریان هەیە
مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ناڕەزایەتی دەردەبڕن
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
پێوەرەکانی دیاریکردنی نرخی زۆربەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی لەکار کەوتوون، ئەوەش بووەتە کێشە بۆیان چونکە کارەبای سلێمانی دەڵێت، دەبێت دایبنێن و ئەوانیش ژمارەیان کەمە و ناتوانن لە دەرەوە پێوەری کوالێتی بەرز بهێنن.
کێشەکە وەک سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بۆ 964ـی باس دەکات ئەوەیە، پێوەر بە کوالێتی باش لە دەرەوەی کوردستان لە دوو هەزار دانە کەمتر بۆیان نانێردرێت، بەڵام ئەوان خۆیان 600 مۆلیدەی ئەهلین لەناو شاری سلێمانی.
عوسمان محەمەد، بەرپرسی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئێستا بە نزیکەیی کاتی کارکردن دیاری دەکەین، یان لەسەر ئەو مۆلیدانەی پێوەرەکانیان لەکار نەکەوتوون.
وتیشی، “كێشەمان لەگەڵ كاتی كارەبای نیشتیمانیش هەیە، بێ بەرنامەن و كاتی دیاریكراویان نییە و سەریان لە ئێمەش شێواندووە، مۆلیدەكانمان توانای ئەو كاتە زۆرەیان نەماوە بۆ ئیشپێكردن و ئێستا رۆژانە 13 کاتژمێر کاریان پێدەکەین”.
سیتیەکانی سلێمانی نرخی مۆلیدەیان بۆ دیاریکرا
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد