له رێگه‌ى یاداشتنامه‌یه‌كه‌وه
زانكۆیه‌ك كارئاسانى بۆ خوێندكارانى هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانكۆیه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت هاوكارى و كارئاسانى بۆ خوێندكارانى شارى هه‌ڵه‌بجه بكات، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌و زانكۆیه بخوێنن.
بڕیاره‌كه‌ى ئه‌م زانكۆیه، له چوارچێوه‌ی یاداشتنامه‌یه‌كى لێكتێگه‌یشتن دێت، كه بڕیاره له‌م رۆژانه له‌نێوان زانكۆكه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه واژۆ بكرێت.
راگه‌یاندنى په‌روه‌دره‌ى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌م یاداشتنامەیە لەساڵانی داهاتوودا ئەو خوێندکارانەی لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەوە بۆ درێژەدان بە خوێندن روو لە زانکۆی ناوبراو دەکەن ئاسانکاری و داشکاندنی تایبەتیان لەشێوازی وەرگرتن و کرێی خوێندن بۆ ده‌کرێت.
نۆڵج، یەکێکە لە زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان و لە هەولێری پایتەختە، لە ئێستادا زیاترلە حەوت کۆلێژو پازدە بەشی زانستی جیاواز لەخۆ دەگرێت.