كێ ده‌رمان و پێداویستیان بۆ دابین ده‌كات؟

داواكراوه‌ بنكه‌ى ته‌ندروستى چاكسازییه‌كان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نه‌مێنن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

داوا ده‌كرێت ئه‌و بنكه‌ و مه‌ڵبه‌نده‌ ته‌ندروستیانه‌ى له‌ چاكسازییه‌كانى هه‌رێم هه‌ن، له‌رووى ئیدارییه‌وه‌ بخرێنه‌ سه‌ر چاكسازییه‌كان و چونكه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی ده‌ڵێت، ده‌رمان و پێداویستیه‌كانیان هه‌ر خۆیان دابینى ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ باشتر كردنى دۆخى ته‌ندروستى له‌ چاكسازییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جارێك كۆبوونه‌وه‌ى نێوان چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌یان داواكراوه‌ بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نه‌مێنن.

بنكەو مەڵبەندى تەندروستی له‌ ته‌واوى بەڕێوەبەرایەتیەكانی چاكسازی گەوران، ژنان و منداڵان لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك، هه‌یه‌.

ئیحسان عه‌بدولڕه‌حمان بابان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ 964ـى وت، بنكه‌ى ته‌ندروستى چاكسازییه‌كان پێویسته‌ له‌ رووى ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌ ئه‌وان بن، چونكه‌ ده‌ڵێت “مه‌به‌ستمانه‌ له‌ رووى ئیدارى و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه‌، ئه‌م بنكانه‌ تۆكمه‌تر بكه‌ینه‌وه‌”.

به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاكسازییه‌كان، هەوڵدراوه‌ دەرماڵەی مەترسی بۆ ئەو كارمەندان و پزیشكانەی لەو بنكە و مەڵبەندە ته‌ندروستیانه‌ كارده‌كه‌ن خه‌رج بكرێت.

باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بۆ ئه‌م بنكه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ ته‌ندروستییانه‌ به‌رده‌وام ده‌رمان و پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ دابین كراوه‌ و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه‌ دابین ناكرێ.

له‌ چاکسازى گەورانى هەولێر تیمی فریاكه‌وتنى خێرا درو...

له‌ چاکسازى گەورانى هەولێر تیمی فریاكه‌وتنى خێرا دروست ده‌كرێت