بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ چی دەڵێت

بۆ کاوڕ دۆخی سۆزداری دڵخۆشکەرە، لەدایکبووانی بورجی گاش ئاگادار دەکرێنەوە

+964

ژووری هەواڵ

بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 28.11.2023 سێشەممە

1- کاوڕ 21/3-20/4

لەرووی پیشەییەوە دۆخەکە تەواو ئەرێنیە و دەگەیت بە ئامانجەکانت، پەیوەندی سۆزداریت لە ئێستادا جێگیرە و هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت، باشترە لە خواردنەوەی کافایینەکان خۆت بپارێزیت.

2- گا 21/4-20/5

توانای کارکردنت لەگەڵ هەندێک هاوپیشەت نییە و رەنگە بە ئاکارێکی خراپیشدا بڕوات، هەوڵەکانت بۆ ڕزگاربوون لە کۆنترۆڵی هاوبەشی ژیانت  ماندووت دەکات، رێنمایی پزیشکەکەت یارمەتیت دەدات وەرزش بکەیت.

3- دووانە 21/5-21/6

کاتی ئەوەیە بە توانا و لێهاتووی خۆت سەرنجی هاوپیشەکانت لە کارەکەت رابکێشیت، ئەو خەونەی هەتە بۆ ژیانی سۆزداریت پێویستی بە قۆستنەوەی دەرفەتێکە بۆ گەیشتن پێی، بایەخ بە تەندروستی لێدانی دڵ و هەناسەدانت بدە.

4- قرژاڵ 22/6-22/7

دوورکەوەرەوە لە رەفتارکردن بەشێوازێک کە ئاژاوە دروست بکات، رەنگە خۆشەویستەکەت تاقیکردنەوەیەک لەرێگای چەند مەرجێکەوە لەگەڵ بکات، ئەگەر تەندروستیت ناجێگیر بوو ترسی ناوێت.

5- شێر 23/7- 22/8

گۆڕانکاری روودەدات لەرووی پیشەییەوە و رێگایەکی نوێ دەدۆزیتەوە، بۆ ئەوەی سوودی لێببییت، لەرووی سۆزدارییەوە کاتێکی رۆمانسی و ئاسوودەبەخش بەسەردەبەیت، کاتێکی گونجاو تەرخان بکە بۆ راهێنانی وەرزشی.

6- فەریک 23/8-22/9

هەنگاوەکانت لەرووی پیشەییەوە پێویستە وردتر بێت و بزانیت چۆن رووبەروو دەبیتەوە، پارێزگاری لە ئارامیت بکە دۆخەکە هەرچەندە سەخت بێت لەرووی سۆزدارییەوە، رەنگە هەست بە شەکەتی بکەیت و تەندروستیت تێکبچێت.

7-تەرازوو 23/9-22/10

توانایەکی باش هەیە بۆ ئەوەی رووبەرووی کێشەکان ببیتەوە، چونکە ئەزموونی کارکردن زۆرە، پەیوەندی سۆزداریت بە بارودۆخێکی ناخۆش و ساردا تێپەڕدەبێت، گرنگە لەو رۆتینە بڕۆنە دەرەوە، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە.

8-دووپشک 23/10-21/11

ئەم ماوەیە بارودۆخی کارکردن زۆرباشە، بەڵام دەبێت پێش هەر هەنگاوێک باشتر بیربکەیتەوە، رەنگە هەندێک ناکۆکی لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رووبدات، بەڵام بەخێرایی هەوڵی چارەسەرکردنی بدە، پێویستە بە حەوانەوە و جێگایەکی ئارام هەیە.

9- کەوان 22/11-20/12

سروشتێکی ئارام هەیە لە کارەکەت، ئەمەش کاریگەری ئیجابی لەسەر پیشەکەت هەیە و لەلایەن هاوپیشەکانت و بەرپرسەکانتەوە ستایش دەکرێیت، هەوڵبدە راستگۆیانە لەگەڵ خۆشەویستەکەت گفتوگۆبکە، بەشێوەیەکی ئارام رەفتاربکە و بڕیاری دروست بدە.

10- گیسک 20/12- 19/1

هەرگیز بەپەلە هیچ بڕیارێک مەدە لە کارەکەت، پێش ئەوەی دڵنیانەبیتەوە، سەرکەوتنی پەیوەندی سۆزداریت پێویستی بە قوربانیدانە، رەنگە جەستەت ماندووبێت، بەهۆی کاری زۆرەوە.

11- سەتڵ 20/1-18/2

کارەکانت بۆ بەرپرس و هاوپیشەکانت جێگای ستایشە و متمانەیان بە تواناکانت هەیە، هەرگیز هیچ بەڵێنێک مەدە کە ناتوانیت جێبەجێی بکەیت لەرووی سۆزدارییەوە، خواردنەوەی ئاو فەرامۆش مەکە، چونکە بۆ تەندروستیت پێویستە.

12- نەهەنگ 19/2-20/3

هەندێک ناکۆکی بچوک هەیە لەنێوان تۆ و هاوپیشەکانت، بەڵام دەکرێت چارەسەر بکرێت، رەنگە لەرووی سۆزدارییەوە بێزاربیت، بەڵام دەبێت هەوڵبدەیت هۆکارەکەی بدۆزیتەوە و چارەسەری بکەیت، خۆتبەدووربگرە لەهەر هۆکارێک زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.