هۆکاری مردنەکەی روون نییە
زاخۆ: پیاوێك به مردوویی دۆزایه‌وه
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
پیاوێك به مردوویی له زاخۆ دۆزرایه‌وه، پۆلیس ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، پیاوەکە تەمەنی 44 ساڵه و خەڵکی زاخۆیە، ئه‌مشه‌و کاتژمێر 09:20 خولەک پۆلیسی زاخۆ ئاگادارکراونه‌ته‌وه، بە هەبوونی تەرمی پیاوێکی بێهوش لە ژووری پارکێکی راوەستانی ئوتومبێل.
پۆلیسی زاخۆ رایانگه‌یاند، چوونەتە شوێنی مەبەست و تەرمی پیاوەکە رەوانەی نەخوشخانە کراوه، دوای ئه‌وەی دووپاتكراوه‌ته‌وه كه گیانی له ده‌ست داوه، دواتر ته‌رمه‌كه رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوه.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 وتی: “پیاوەکە تەنیا لە شوێنه‌كه بووە و هیچ ئاسەوارێك به‌سه‌ر جەستەییه‌وه نییه، گومان دەکرێت بە جەڵته گیانی لەدەستدا بێت، به‌ڵام هێشتا دڵنیا نین، پەڕاوی لیکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە بۆ ئەوەی هۆكاری راستەقینەی مردنه‌كه‌ی بزانین.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا