پەتای وەرزی تەندروستی قوشتەپەی بردووەتە قوتابخانەكان

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

بنكه‌ى ته‌ندروستى قوشته‌په‌ كه‌لوپه‌ل و پێداویستى ته‌ندروستى دابه‌شی سه‌ر ناوه‌نده‌كانى خوێندنى سنووره‌كه‌ی ده‌كات، بۆ رێگرى كردن له‌و په‌تا وه‌رزییه‌ى كه‌ ئێستا له‌ به‌شێكی ناوچه‌كانى هه‌رێم بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

پێداویستیە ته‌ندروستییه‌كان بریتین له‌ برین پێچ، پلاستەر، لەفاف، مەرهەمی چاو و دیتۆل و كەمامە.

د. بەهادین نورى، بەڕێوه‌بەری بنكەی تەندروستی قوشتەپە به‌ 964ـى وت، ئەمرۆ دووشه‌ممه‌ 27.11.2023  پێداویستی پزیشكیان بۆ 10 قوتابخانەی سنوره‌كه‌یان دابین كرد.

وتیشی “له‌گه‌ڵ دابینكردنى ئه‌و پێداویستیانه‌ لەرێگەی سازكردنى سمینارەوە هۆشیاری ده‌ده‌ینه‌ قوتابیه‌كان و بۆئه‌وه‌ى له‌و په‌تایه‌و نه‌خۆشییه‌كانى دیكه‌ پارێزراو بن”.

باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى جگه‌ له‌ قوتابخانه‌كان، باخچه‌ى ساوایانیش بگرێته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

قوشتەپە خۆی بۆ رووبەڕووبونەوەی لافاو ئامادە دەکات

قوشتەپە خۆی بۆ رووبەڕووبونەوەی لافاو ئامادە دەکات

جوتیارانی قوشتەپە دەتوانن بیری ئیرتیوازی بە ئاشكرا لێ...

جوتیارانی قوشتەپە دەتوانن بیری ئیرتیوازی بە ئاشكرا لێبدەن