خەڵکی ئێرانە

لە ئینتەرپول فەرمانی گرتنی هەبوو لە حاجیاوا گیرا

964+

ژووری هەواڵ

لە حاجیاوا کەسێک بە تۆمەتی کوشتن دەستگیر کرا و پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، لە لایەن پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) داواکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 27.11.2023، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دەستگیرکراوەکە تەمەنی 35 ساڵە و تۆمەتبارە بە کوشتنی کەسێک لە ئێران.
“تۆمەتبارەکە لە بنەرەتدا خەڵکی وڵاتی ئێرانە و بە رەگەز کوردە و لە ساڵی 2017 کەسێکی کوشتوە لە شاری (خانێ- پیرانشار) لە وڵاتی ئێران، دواتر هەڵاتووە بۆ هەرێمی کوردستان، فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر”، پۆلیسی راپەڕین وادەڵێت.
تۆمەتبار بە پێی مادەی 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی راگیراوە و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.

باندێکی مادەی ھۆشبەر لە کەلار دەستگیر کران

باندێکی مادەی ھۆشبەر لە کەلار دەستگیر کران