نیەتی ئۆتۆماتیکی لێ هێناوە
خاوەن کارێک تایتی جلشۆری دەستی ساختە کردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەم بەیانییە لە ناوچەی تانجەرۆی باشووری سلێمانی، لیژنەکانی قایمقامیەتی شارەکە دەستیان بەسەر کۆگایەکی بێ ناودا گرت، کە تایتی جلشۆری دەستی بە نیەتی تایتی جلشۆری ئۆتۆماتیکی ساختە کردبوو.
بڕیارە کۆگاکەش دابخەن کە 20 تۆن تایتی هاوشێوەی تێدا بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 27.11.2023، لەلایەن لیژنەی کۆگاکانی قایمقامیەتی سلێمانییەوە لە نزیک مەیدانی دارەکەی تانجەرۆ، دەست بەسەر بڕی 20 تۆن تایتەکەدا گیراوە، کە خاوەنەکەی ساختەی جۆر و بڕەکەی کردووە و لە جۆری تایتی جلشۆرنی دەستییەوە کردوویەتی بە تایتی جلشۆری ئۆتۆماتیک.
بە گوێرەی راگەیەندراوی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بێت، بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی گەنجینەکە کە بێ ناویش بووە، دادەخرێت و تەواوی تایتەکە لەناودەبرێ، هەروەک خاوەنەکەشی رووبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.