جاری چەندەمە؟

ئەمشەو جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

964+

ئاکام غەفور

کەمێک پێش ئێستا دەنگێکی بەهێز لە قەزای هەریر بیستراوە، ئه‌مه‌ به‌ قسه‌ی شایه‌دحاڵێك كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی به‌ 964 راگه‌یاند.

11:15 کاتژمێر

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی هەریر بە 964ـی وت، دەنگێکی زۆر بەهێز هاتووە، دەنگەکە بەرزتر بووە لە جارانی رابردوو لە ناو سنووری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر، تا ئێستاش دەنگی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان “درۆن” لە ئاسمانی هه‌ریر دێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی، هێشتا نازانین زیانەكان چین.

کاتژمێر 11:30

دەنگی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان “درۆن” بەسەر ئاسمانی هەریر و خەلیفان دەبیسترێت

كاتژمێر 11:55
تا ئێستا هیچ لایه‌ن و هێزێك به‌رپرسیاریه‌تیی له‌ هێرشه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌، هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی هێرشه‌كانی پێشتر كراونه‌ته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر، له‌ لایه‌ن گرووپی “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق” بووه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964 له‌ دوای 17ی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه‌، تا ئێستا 10 جار هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر، كه‌ 9 هێرشیان له‌ لایه‌ن گرووپی “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق” به‌رپرسیاریه‌تیی له‌ئه‌ستۆ گیراوه‌.

داڕشتنەوه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەمشەو دەنگێکی بەهێز لە فڕۆکەخانەی هەریر بیسترا

ئەمشەو دەنگێکی بەهێز لە فڕۆکەخانەی هەریر بیسترا