فڕۆکەش بە ئاسمانەوە دەنگی دێ
لە نزیک کۆمەڵگەی قەدش دەنگی شەڕە تەقە بیسترا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
کەمێک پێش ئێستا شەڕ لە نزیک گوندی بەرێ کەڕ لە سنووری قەزای ئامێدی روویدا و دەنگی موشەک و فیشەک لە لایەن هاوڵاتیانی کۆمەڵگەی قەدش بە روونی دەبیسترێت.
دیار ئیسفکی، هاوڵاتییه‌کی دانیشتووی کۆمەڵگه‌ی قەدشە بە 964ی وت، نیو کاتژمێر پێش ئێستا دەنگێکی زۆر بەهێز بیسترا، کە وای ده‌بینین شەڕێکی قورس لە نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە هه‌بوو لەسەر چیای بەرامبەر گوندی بەرێ کەڕ لە نزیک کۆمەلگه‌ی قەدشی سەر بە قەزای ئامێدی.
وتیشی، “ئێستا شەڕەکە وەستاوە، بەڵام فڕۆکە بەردەوام به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا دەسووڕێنەوە، كه پێده‌چێت فڕۆكه‌ی توركیا بن”.
له لایه‌كی دیكه موقه‌ده‌م ئەشقی محه‌مه‌د شەریف، بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی قەدش بە 964ی وت، “دەنگی تەقەی زۆر و قورس لە کۆمەڵگەی قەدش بیسترا، کە نزیکەی نیو کاتژمێری خایاند، شەڕەکە لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا بوو لەسەر چیای بەرامبەر قەدش و گوندی بەرێ کەڕ”.
وتیشی، ئێمە وەک پۆلیس لەسەر هێلین لەگەڵ موختاری گوندەکان و تا ئیستا نه‌مانزانیوه هیچ زیانیک به‌ر هاوڵاتیان كه‌وتبێت، هەر کاتێک زیان بەر هاوڵاتیان بکەوێت ئێمە لە ئامادەباشیداین، ئێستا شەڕەکە وەستاوە، بەڵام فڕۆکەکان دەنگیان دێت و دەسوورێنەوە”.
به پێی پرسیاری په‌یامنێری 964 له خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ئه‌و چیایه‌ی ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی قه‌دش زیاتر له 500 مه‌ترێك له كۆمه‌ڵگه‌كه دووره.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا