وه‌زاره‌تى كار وه‌ڵامى خۆى هه‌یه‌

كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى ده‌روونى ژنان چی به‌سه‌ر هات؟

964+

شۆڕش هه‌ركى – هه‌ولێر

وه‌زاره‌تى كار ده‌ڵێت ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وان پێویست بوو بۆ دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌كانى دروونى ژنان، هه‌موویان پێشكه‌ش كردووه‌ و چاوه‌ڕێی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستین بۆ جێبه‌جێ كردنى.

ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ بڕیاری دروستكردنى سێ نه‌خۆشخانه‌ى ده‌روونى تایبه‌ت به‌ ژنان بۆ هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك دراوه‌، وه‌زاره‌تى كار ده‌ڵێت، له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك پێشكه‌شكراوه‌ و ئێستا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بەر‌پرسه‌ له‌ جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕیاره‌.

زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی به‌ 964ـى راگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ دروستكردنى ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ پێشكه‌ش كردووه‌ و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌ جێبه‌جێی بكات.

وتیشی “له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌ماهه‌نگین بۆ دروستكردنى ئه‌م نه‌خۆشخانانه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له‌ رووى ئیدارى و به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م نه‌خۆشخانانه‌وه‌ كه‌ تایبه‌تمه‌ندى وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌‌.

به‌م دوو نه‌خۆشخانه‌یه‌ شنگال له‌ ته‌ندروستى بێخه...

به‌م دوو نه‌خۆشخانه‌یه‌ شنگال له‌ ته‌ندروستى بێخه‌م ده‌بێت