ئەمڕۆ یارییان هەیە
گواردیۆلا: کلۆپ لە مۆرینیۆ باشتره
964+
سۆما حه‌كیم زاده
له سه‌روبه‌ندی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان مانچێسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوول له پرێمه‌رلیگ، پێپ گواردیولای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پێی وایە رکابەریکردن لەگەڵ یۆرگن کلۆپی راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول زیاتر یارمەتی داوە نەک رکابەریکردن لەگەڵ خۆزێ مۆرێنیۆی راهێنه‌ری پۆرتوگالی، كه پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی چێڵسی و مانچێسته‌ر یونایتد بووه له پرێمه‌رلیگ.
گواردیۆلا به‌و قسانه‌ی پێی وایه، كلۆپ له مۆرینیۆ باشتره.
ئەمڕۆ كاتژمێر 03:30 مانچێستەر سیتی لە گه‌ڕی 13ی خولی نایابی ئینگلیزی لە یاریگای ئیتیحاد رووبەڕووی یانەی لیڤەرپوول ده‌بێتەوە.
خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ لە پرێمەرلیگ:
مانچێستەر سیتی – لیڤەرپوول 03:30
بێرنلی – وێستهام یونایتد 06:00
لۆتن تاون – کریستاڵ پاڵاس 06:00
نیوکاسڵ – چێڵسی 06:00
نۆتینگهام فۆریست -برایتۆن 06:00
شێفێڵد یونایتد – بۆرنمۆس 06:00
برینتفۆرد – ئارسیناڵ 08:30