کارگەکان سۆرانیان تەنگەنەفەس کردووە و قەڵاش وردەکاری ماوە
964+
ژووری هەواڵ
سەرەتای هەفتەیەکی خراپبوو بۆ نرخی هەندێ لە کەلوپەلەکان لەبازاڕدا، بەشێوەیەکی کت‌وپڕ قاز فڕی، تەماتە و خەیاریش شتێک لەم گرانییەیان بەرکەوت.
پەیامنێرانی 964 لە هەولێرو سلێمانی سۆراغی بازاڕیان کرد، ئەوەی سەیر بوو نرخی قاز بوو، قازی شامی هەفتەی پێشوو جووتی بە دووسەد هەزار دینار بوو، ئەمڕۆ بووە بە 250 هەزار، ئەمە لە هەولێر.. دەڵێن بە هۆی هاتنی سەرماوەیەو خەڵک حەزی لێیانە.
بەڵام خەیار و تەماتە لە هەولێرو سلێمانی پێکەوە گران بوون و یەکی 50% چووە سەر نرخەکانیان.
له‌سنوورى ئیداره‌ى سۆران نزیكه‌ى 50 كارگه هەن شەوو رۆژ دووکەڵ دەکەن بە هەواداو ژینگەی ئەو ناوە پیس دەکەن.
دوکەڵی ئەو کارگانە چەندین نەخۆشی بڵاودەکەنەوە وەکو نه‌خۆشییه‌كانی پێست و ره‌بوو و هه‌ناسه، ئەمە بەرپرسانی ژینگەی ناوچەکە وادەڵێن.
هه‌ژار ماهیر، به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران، به964ـى وت، كارگه‌كانى سنووره‌كه‌یان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر تێكدانى ژینگه، چونكه‌نه‌مۆڵه‌تى ژینگه‌ییان هه‌یه‌و نه‌پابه‌ندیشن به‌رێنماییه‌كان.
قۆناغی درێژکردنەوەی شەقامی سەرەکی ناو قەڵای هەولێر تەواو بووە و 20 خانووش لەسەر هەمان نەخشەسازی خۆیان نۆژەنکراونەتەوە.
ئیشەکە وردەکاری زۆری دەوێت، چونکە دەبێت هەمووی بە کاری دەست بکرێت و بواری ئەوەی تێدا نییە ئامێری گەورەی بیناسازی کاری تیا بکات، لەگەڵ تەواو بوونیشی، دەکرێتە شوێنێکی گەشتیاری و چەند ماڵێکیش وەک هێمای ئاوەدانی لە قەڵاکە نیشتەجێ دەکرێن.
مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگاری هەولێر بە 964ی وت پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەکە بەردەوامە و سست نییە، بەڵام وردەکاری زۆری دەوێت.