دوای نزیکەی دوو مانگ داهاتی سلێمانی خوار 20 ملیار دیناری تۆمار کرد

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی، کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە زیاتر لە 15 ملیار دینار بووە.

داتاکانی ماڵپەڕەکە دەریدەخەن، نزیکەی دوو مانگە داهاتی سلێمانی خوار 20 ملیار دیناری هەفتانەی تۆمار نەکردبوو.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 18.11.2023 تا 24.11.2023 کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە 15 ملیار و 674 ملیۆن و 185 هەزار و 445 دینار بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی زیاتر لە 37 ملیار دینار بووە.

1000 هەلی كار بۆ شاری سلێمانی راگەیەنرا

1000 هەلی كار بۆ شاری سلێمانی راگەیەنرا