کێشەی بێ ئاویان هەیە
ناوچەی داودە داوای دروستکردنی بەنداو دەکەن و وەڵامیان نادرێتەوە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
دانشتوانی 45 گوندی ناوچەی داودەی سەر بەقەزای دوزخورماتوو بەدەست بێ ئاویەوە گرفتارن و داوا دەکەن بەنداوێک یان پۆندێکیان بۆ دروست بکرێت، بۆ ئەوەی چیتر ئاوی بارانی ئەو ناوچەیە بەفیڕۆ نەڕوات.
سامان عاسی هاوڵاتیەکی دانیشتوی گوندی وارانیە لەناوچەی داودە بە 964ی وت، ساڵانە لە وەرزی هاویندا خەڵکی ئەو ناوچەیە پەرێشانی دەست کەمئاوین، ئەو کێشەیە بە دروستکردنی پۆند یان بەنداو چارەسەر دەبێت.
وەهاب ئەحمەد بەڕێوبەری ناحیەی زنانە بە 964ی وت، “بەهۆی نەبونی پۆند و بەنداو سود لە بارانی زستان وەرناگیرێت، چەندینجارە داوای دروستكردنی بەنداومان کردووەو نوسراومان ئاراستەی هەرێم و بەغداش کردووە، بەڵام تائێستا وەڵام داواکاریەکەمان نەدراوەتەوە”.
“داوامان کردووە لایەنی کەم پۆندێک لە سنووری گوندی واران دروستبکرێت کە چەمی ئاوە سپی لەسەرە، دیزاینی بەنداوێکیشمان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی کارئاسانی بکرێت”. بەڕێوبەری ناحیەی زنانە وای وت.
گوندەکانی ناوچەی داودە لەسنوری قەزای دوزخورماتوو سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان تەنیا ئاوی بیرە و بەردەوام لە وەرزی هاوین کێشەی کەمئاوی دەبن
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی