بزانه ئاژه‌ڵى چ وڵاتێك ده‌هێنن؟
كۆمپانیاکانى هاورده‌كردنى ئاژه‌ڵ له دهۆك كه‌میانكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك ژماره‌ى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه هاورده‌ى ئاژه‌ڵى بیانى ده‌كه‌ن كه‌میان كردووه، به جۆرێك پێشتر نزیكه‌ى 60 كۆمپانیا هه‌بوون، به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ى 15 كۆمپانیا ماون.
زۆربه‌ى ئه‌و ئاژه‌ڵه بیانیانه‌ى ده‌هێندرێنه دهۆك، بۆ به‌رهه‌مهێنانى گۆشتى سووره و به‌شێكی كه‌میشیان به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كانى لێ به‌ده‌ست ده‌هێنن.
رێدیر سدقى شه‌ریف، به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ئاژه‌ڵ له دهۆك، به 964ـى وت كۆمپانیاكان ئاژه‌ڵ له وڵاتانى به‌ڕازیل و هه‌نگاریا و جۆرجیا و ئه‌رمینا هاورده‌ى دهۆك ده‌كه‌ن.
وتیشی “به پێی پلانێك به‌ر له‌وه‌ى ئاژه‌ڵه‌كان بهێندرێن و دواى هێنانیشیان لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمان هه‌یه پیشكنینیان بۆ ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیاببینه‌وه له گرفت و نه‌خۆشییه‌كانیان”.
سامانى ئاژه‌ڵى دهۆك، پشت به‌و لیسته جیهانییه ده‌به‌ستێت، كه رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ ئاژه‌ڵى ته‌ندروست بڵاوی ده‌كاته‌وه، رێدێر شه‌ریفیش ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاژه‌ڵێك له‌و لیسته نه‌بێت، ئێمه‌ش رێگه ناده‌ین بهێندرێته ناو شارى دهۆك”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له ته‌واوى هه‌رێمی كوردستان به پارێزگاى دهۆكیشه‌وه تا ئێستا نه‌تواندراوه پێداویستى ته‌واوى ناوخۆ له گۆشتى سوور پڕبكرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌ڵێت، تا ئێستا تواندراوه 45% ـى دابین بكرێت.
له‌باره‌ى هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى ئه‌م كۆمپانیایانه‌ش، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه پێشتر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى هاورده‌ى دهۆك ده‌كران لێره‌شه‌وه ره‌وانه‌ى باشوور ناوه‌ڕاستى عێراق ده‌كرانه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى گۆڕینى رسوماتى گومرگی كارى ئه‌م كۆمپاینیانه‌ش كه‌م بووه‌و و ژماره‌یان كه‌مى كرد.
به پێی ئاماره‌كانى سامانى ئاژه‌ڵى دهۆك، ساڵانه هه‌ر تاكێك پێویستى به 14.5 كیلۆگرام گۆشتى سوور هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا ده‌توانن حه‌وت كیلۆگرامیان بۆ دابین بكه‌ن.