مانگێکی نەهاتە بۆیان
دووەم کۆڵبەر لەم هەفتەیەدا رەقبووەوە
964+
پێشەوا محەمەد
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پیرانشار لە بەرزاییەکانی ئەو شارە بەهۆی سەرماوە رەقبووەتەوە و گیانی لەدەست داوە، بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوی هەنگاو، ئەوە دووەم کۆڵبەرە لەم هەفتەیەدا بە سەرما رەقبێتەوە.
بە پێی راگەیەندراوێکی رێکخراوەکە، ئەو کۆڵبەرە ناوی رەحمان مەعروفی بووە و دوێنێ چوارشەممە تەرمەکەی لە لایەن شاخەوانەکانەوە دۆزراوەتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو کۆڵبەرە تەمەنی 32 ساڵ بووە و باوکی دوو منداڵ ىووە.
رێکخراوەکە دەڵێت، شەوی یەکشەممەی ئەم هەفتەیەش، قەسیم کەریمی، کە کۆڵبەرێکی کوردی تەمەن 23 ساڵەی خەڵکی گوندی فیروزیان بووە، لە نزیک ناوچەی سۆما و برادۆستی شاری ئورمیە لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری تورکیا بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەست دابوو.
رەقبوونەوەی ئەو دوو کۆڵبەرە لە کاتێکدایە، ئەم مانگە بۆ کۆڵبەران بە مانگێکی خوێناوی ناودەبرێت، چونکە بەپێی کۆکراوەی ئاماری مانگێکی ماڵپەڕی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم مانگە نزیکەی 50 کۆڵبەر بریندار بوون و چواری دیکەش کوژراون.