کێ سکاڵای هەیە بچێت
ئاسایش دوو فیعلچی دەستگیرکرد
964+
ژووری هەواڵ
ئاسایشی هەولێر ڤیدیۆی دەستگیرکردنی دوو کەسی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، ”خاوەنی کەناڵی بەدڕەوشتین” و هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە.
ئاسایش ڤیدیۆی دوو کەسەکەی بڵاوکردووەتەوە کە قۆڵبەستیان کردوون و ملیان پێ شۆڕکردوون، لەگەڵ نمایشکردنیان تۆمارێکی دەنگیشیان داناوە کە سەوداو مەمەڵە بە ڤیدیۆوە دەکەن.
لەراگەیەندراوێکدا ئاسایشی هەولێر دەڵێت، چەند چەناڵێکی تێلیگرامیان هەیە و ”گرتەڤیدۆی چەندین ئافرەت و پیاویان لایەو لەبەرامبەر پارە یان کارتی مۆبایل بۆ کەسانی تریان رەوانە کردوە، هەروەها بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریش بوون”.
بەپێی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر ئەم چەناڵانەیان هەبووە:
ریکۆردی هەڕەشەکان لێرەیە
ڤیدۆی کچەکەی ک
ژنم هەیە بۆ…
CTS
ئاسایش دەڵێت: کێ سکاڵای هەیە لەسەریان با لە دادگا سکاڵایان لەسەر تۆمار بکات.