گرفتی دروستكردووە

لەبانكی خوێنی سلێمانی كیسی بەتاڵی خوێن وەرگرتن كەمیكردووە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

سێ مانگ دەبێت بانکی خوێن کێشەی کەمبوونەوەی کیسی خوێنی بۆ دروست بووە، بەڵام هەفتەیەكە زیاتر هەستیپێدەكرێت و بەرپرسانی بانكەكە دەڵێن ”تەنیا بۆ حاڵەتی كتوپڕ و نەشتەرگەری دابیندەكەین”.

رۆژانە دەیان هاوڵاتی، سەردانی بانكی خوێنی سلێمانی دەكەن، بەڵام بەهۆكاری كەمی كیسی خوێن وەرگرتن ، ناتوانن خوێنەكەیان ببەخشن.

د.كۆچەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بانكی خوێنی سلێمانی بە 964 ی وت، “تائێستا لێمان نەبڕاوە، بەڵام بەپێی پێویستی خوێن وەردەگرین تا بەدەستمان دەگات”.

ئەو دکتۆرە دەڵێت، “تائێستا وەرگرانی خوێن، كێشەیان بۆدروست نەبووە و ئەوانەی ناچاری خوێن بەخشینیش بن، خوێنەكەیان لێوەردەگرین”.

وتیشی، “تەنیا خوێن لەكەسانی ئاسایی وەرناگرین و مۆڵەتی دوو هەفتەیان پێدەدەین سەربدەنەوە، داواشمان لەوەزارەتی تەندروستی عێراق كردووە بۆمان بنێرن و بڕیارە بەم نزیكانە بەدەستمان بگات”.

بەگوێرەی وتەی بەڕێوەبەری بانكی خوێنی سلێمانی، “رۆژانە زیاتر لە 300 كەس سەردانیان دەكەن، بەمەبەستی خوێن بەخشین، لەو رێژەیەش ئەوان توانای وەرگرتنی نزیكەی 60 كیس خوێنیان هەیە، رۆژانەش پێویستیان بە 250 كیس هەیە”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

خوێنبەخشین لە سلێمانی زیادیکردووە

خوێنبەخشین لە سلێمانی زیادیکردووە