هەڕەشەیان لە یەکتر کردووە

لەسەر کێڵانی زەوی گرژی کەوتە نێوان جوتیارانی کورد و عەرەب لە سنووری خورماتوو

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی تەپەسەوزی سنوری قەزای خورماتوو ژمارەیەک جوتیار کە وەک “عەرەبی هاوردە” ناسراون، چەندین پارچە زەوی گوندەکەیان کێڵاوە و خەڵکی گوندەکەش رووبەروویان بونەتەوە.

رووداوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە بووە، شەماڵ عەبدوڵا جوتیارێکی گوندی تەپەسەوزە لەسنوری خورماتوو بە 964ی وت، “ئەمە چەندینجارە ئەم کێشەیە یەخەمان دەگرێت و ساڵانە لەکاتی کێڵان و جوتکردنی زەوییەکانمان لەلایەن عەرەبەکانی سنوری خورماتوو و داقوق دێنە سەرمان و کێشەمان بۆ دروست دکەن”.

ئەو هاوڵاتیەی گوندی تەپەسەوز دەڵێت، “بیانوی ئەو عەرەبە هاوردانە ئەوەیە شوێنی ئەوانە، بەڵام ئەم زەویانە لە باپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چەند پارچە زەوییەکیان کێڵاوە، دوای نیو سەعات شەڕ و رووبەڕووبونەوە، ئەوان هەڕەشەیان کرد و رۆیشتن”.

شەماڵ عەبدوڵا دەڵێت، “سبەی هەردولامان لەسەر ئەو زەویانە کێڵان دەکەین و هەڕەشەمان لەیەکتر کردووە، ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەنجامی خراپی دەبێت”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

کێشەی داگیرکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک چارەسە...

کێشەی داگیرکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک چارەسەر کرا