چەند کەسێکێش دەستگیرکراون
شەڕی دوو بنەماڵە لە سلێمانی کوژراو و برینداری هەیە
964+
رێژوان مامە قادر ـ سلێمانی
لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و بە وتەی ئاسایش زیاتر لە دوو کەس بریندارن.
سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، شەڕەکە نزیکی کاتژمێر 3:00 روویداوە و لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە کە لە نێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا هەبووە.
وتیشی، ئەوەی بزانین زیاتر لە دوو بریندار هەیە و لە هەردوو بنەماڵەکەشدا چەند کەسێک دەستگیر کراون.
سەلام عەبدولخالق ئاماژەی بەوەش دا لەلێکۆڵیەوە لە رووداوەکە بەردەوامن.
زانیاری نوێ هات
سەرچاوەیەکی دیکە لە ئاسایشی سلێمانی بە 964ی وت، لە شەڕەکەدا منداڵێک گیانی لەدەست داوە و شەش کەسیش بریندارن.