هەورەبروسکە دارێکی بە تەمەنی لە رەگەوە سووتاند
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
لە گوندی دێراگژنیک لە سنووری پارێزگای دهۆک هەورە بروسکە دارێکی لەرەگەوە سووتاند و تاوەکو ئیستا دووکەڵی لێ بەرزدەبێتەوە.
موختاری گوندەکە دەڵێت، هەورە بروسکەکە ئەوەندە بەهیزە بووە بە قوڵایی مەترێک چوەتە خوارەوە و رەگەکانی دارەکەشی سووتاندووە.
ئەحمەد عەلی موختاری گوندی دێراگژنیک بە 964ـی وت، هەر لەگەڵ باباران بارین لە سنوورەکە دەنگی بەهێز و گەورەی هەورەبروسکەیان بیستووە، بەڵام نەیانزانییوە لە کوێیداوە، دواتر زانیویانە کە دووکەڵ لە شوێنێک بەرزدەبێتەوە و بینیویانە کە دارێکی لە رەگەوە سووتاندووە.
وتیشی، وەک لە دیمەناکاندا دەیبینن بە قوڵایی نزیکەی مەترێک شوێنی دارەکە قوڵ بووە و ئاگری گرتووە، پێدەچێت دارەکە پێشتر بڕابێتەوە بەڵام لە رەگەوە نا.
گوندی دێراگژنیک سەر بە ناحیەی مانگێشکە لە قەزای ناوەندی دهۆک و 200 خێزانی تیادا نیشتەجێیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی