هەواڵەکانی ئەم بەیانیە
لە رواندز شاخ رما و پێنجوێنیش حەشر دەکات
+964
ژووری هەواڵ
داڕمانى پارچه شاخێك به ته‌نیا رێگای سه‌ره‌كى بێخاڵى په‌ك نه‌خست، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆری سەرەکی ئاوی ناحیه‌ى سرێشمەى سه‌ر به قه‌زاى خه‌لیفانیشی شكاند و نزیكه‌ى هه‌زار ماڵى بێ ئاو كرد.
به‌هۆى بارانه به‌خوڕه‌كه‌ى دوێنێ، په‌رژینێكی له خۆڵ دروستكراو له كۆڕنیشی پردى ده‌لال رووخا‌و كاره‌كانى پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاریشی په‌كخست.
لە چوار مانگدا، لە پێنجوێن زیاتر لە 280 هەزار تۆن بەروبوومی کشتوکاڵی هاوینە بەرهەم هاتووە، شووتی، خەیار، کاڵەک، بیبەری شیرین و تون و کولەکەشی هەناردەی ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کردووە.