بۆ رانیەیە

ئەگەر تازە هاوسەرگیریتان کردووە بڕۆن نەوتەکەتان وەرگرن

964+

توانا نەقی

ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە و تازە بوک و زاوان ئەمڕۆ دەتواان بڕۆن نەوتەکەیان وەرگرن لە رانیە.

بەشی خۆراکی رانیە بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە و نەوتیان وەرنەگرتووە دەتوانن لە ئەمڕۆ 21.11.2023 نەوتەکەیان وەربگرن.

نەوتەکە لە بەردەم پزیشکی دادی رانیە بەرامبەر یاریدەدەرێتی ئاسایشی رانیە نەوت دابەش دەکرێت.

سەردار محەمەد، لێپرسراوی پسولەی خۆراکی رانیە بە 964ـی وت، ئەو تازە هاوسەرانە دەبێت فۆرمی خۆراک و گرێبەستی هاوسەرگیرییان پێبێت بۆ وەرگرتنی نەوتەکە.

وتیشی، لە سنووری رانیە و ناحیەکانی نەوت بەسەر تەواوی ئەو تازە هاوسەرانەدا دابەش دەکەین تا خۆیان داواکاری بەکەن ئەوان ئەو پسولەیەیەان لە سلێمانییەوە بۆ دەهێنن.

ئەمڕۆ لە رانیە دابەشکردنی نەوتی ساڵی پار دەستیپێکرد

ئەمڕۆ لە رانیە دابەشکردنی نەوتی ساڵی پار دەستیپێکرد