دەزانن بۆ چی؟
قوتابیانی قوتابخانەیەکی بەردەڕەش هەموویان عەلاگە و پەرداخیان پێیە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
قوتابخانەی هاوڕێی کچانی بنەڕەتی لە بەردەرەش سەڕەڕای کۆنی بیناکەی کە لە سالی 1968 دروستکراوە، بەڵام ستافی کارگێڕی و مامۆستاکانی ئەم قوتابخانەیە چەندان ساڵە قوتابخانەکەیان لە روویی خویندن و پاک و خاوێنی کردووە بە قوتابخانەیەکی نموونەیی.
ناوناوبانگی قوتابخانەکە بەشێوەیەک رۆشتووە خیزان هەیە لە دوورەوە منداڵەکانیان دێنن بۆ ئەوەی لەم قوتابخانەیە بخوێنن.
ئەڵماس شەمسەدین یەکێک لە مامۆستاکانی قوتابخانەکە بە 964ـی وت، ئەوان چەنێک خۆیان ماندوو دەکەن بۆ ئەوەی ئاستی زانستی قوتابیەکان بەرز بێت و نمرەی باش بەدەستبهێنن، ئەوەندەش رایان دەهێنن لەسەر پاکوخاوێن راگرتنی ژینگە و قوتابخانەکەیان.
وتیشی، سەلەی زبڵمان نییە لە ناو هیچ پۆلێکدا و ئەبێت هەموو قوتابییەکان پەرداخ و عەلاگە لەگەڵ خۆیان بهێنن لە ماڵەوە و پەرداخەکەش بۆ ئەوەیە ئاو لە بەڕادی قوتابخانە بخۆنەوە هەر یەک و بە پەرداغی خۆی.
دلین قەدری قوتابییکی قوتابخانەکەیە بۆ 964 وتی، هەر هەموومان راهاتووین لەسەر هینانی پەرداخ و عەلاگە بۆ ئەوەی زبڵ و پاشماوەکان بکەینە ناو عەلاگەکە و لە دەرەوە فرێیبدەین و رێگری بکەین لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی نێوان قوتابیەکان.
قوتابخانەی هاوڕێی کچانی بنەڕەتی لە بەردەڕەش تاکە قوتابخانەیە لە سنووری پەروەردەی بەردەڕەش بە نموونەیی دادەنریت و لە سالی 1968 بونیادنراوە و ئیستا 470 قوتابی تیایدا دەخوێنن.