لە سەر رێگایەکی بەسرە
13 کەس لە رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا
964+
ژووری هەواڵ
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا 13 کەس لە نزیک بەسرە گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لە سەر رێگای سەفوان بۆ ئوم قەسر بووە لە پارێزگای بەسرەی خوارووی عێراق.
بە پێی ئەو ڤیدیۆیانەی دەست 964 کەتووە، رووداوەکە لە نێوان مینی پاسێک کە قوتابی و مامۆستای تیادا بووە لەگەڵ بارهەڵگرێکدا بووە.
میدیا عێراقیەکان دەڵێن، 10 مامۆستاو سێ قوتابی کە هەر منداڵی مامۆستاکان بوون گیانیان لەدەستداوە، هەروەها یەک قوتابیش بە برینداری رزگاری بووە لە رووداوەکە.
ئەو زانیاریانە عەبدولحسێن سەلمان بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی بەسرە بۆ ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم راستکردووەتەوە و دەڵێت، ئەو مامۆستاو قوتابیانە بۆ قوتابخانەی ئیبراهیمیەی تێکەڵاو رۆشتوون.