رێگاكه‌ى بێخاڵ كرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

رێگاى سه‌ره‌كى هاوینه‌هه‌وارى بێخاڵ كه‌ له‌ بازگه‌ى گه‌لى عه‌لى به‌گه‌وه‌ بۆى ده‌چێت، پاككرایه‌وه‌ و به‌رووى شۆفێراندا كرایه‌وه‌.

دوێنێ شه‌و به‌شێكی رێگاكه‌ به‌هۆى باران بارینه‌وه‌ چه‌ند پارچه‌ شاخێكی رمابووه‌ سه‌رى و به‌هۆیه‌وه‌ هاتوچۆى شۆفێرانى په‌كخستبوو، به‌ڵام قایمقامى رواندز سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ 964ـى وت “ئه‌مڕۆ پاكده‌كرێته‌وه‌”.

چیا محه‌مه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانی رواندریش به‌ 964ـى وت، كارى پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگایه‌ شاره‌وانى ئه‌نجامى نادات، به‌ڵكو تایبه‌ته‌ به‌ تیمه‌كانى رێگاوبانى سۆران.

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن تیمه‌كانى رێگاوبانى سۆران ته‌واوى ئه‌و به‌شه‌ى رێگاكه‌ كه‌ به‌هۆى رمانى پارچه‌ شاخێكه‌وه‌ گیرابوو، پاككرایه‌وه‌.

شه‌وى رابردوو ئه‌حمه‌د قادر قایمقامى قه‌زاى رواندز شۆفێرانى ئاگادار كردبووه‌وه‌ كه‌ رێگاكه‌ى بێخاڵ گیراوه‌ و جارێ به‌شێوه‌یه‌كی كاتى رێگاى گه‌لى عه‌لى به‌گ بۆ بێخاڵ و رواندز به‌كار بهێنن.

ساڵانه‌ به‌هۆى بارینى به‌فر و بارانه‌وه‌، به‌شێك له‌ رێگاكانى سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران به‌هۆى سه‌ختى هه‌ڵكه‌وته‌ى سروشته‌كه‌یه‌وه‌ به‌هۆى رمانى پارچه‌ شاخه‌كانه‌وه‌ ده‌گیرێن.

گەلی عەلی بەگ و بێخاڵ ئەوەندە خۆش دەبێت ناناسرێنەوە

گەلی عەلی بەگ و بێخاڵ ئەوەندە خۆش دەبێت ناناسرێنەوە

بێخاڵ بۆ رواندز ده‌كرێته‌ دووساید

بێخاڵ بۆ رواندز ده‌كرێته‌ دووساید