سوپاسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات به‌هانایه‌وه چوون
ئه‌و گه‌نجه‌ى له قه‌ندیل هه‌ڵدێرابوو ته‌ندروستى به‌ره‌و باشی ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى شه‌ش رۆژ له‌مه‌وبه‌ر گه‌نجێكی ئاژه‌ڵدار له چیاى قه‌ندیل هه‌ڵدێرا، ئێستا دۆخى ته‌ندروستى به‌ره‌و باشی ده‌چێت و له ڤیدیۆیه‌كدا سوپاسى ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه رزگاریان كردووه.
گه‌نجه‌كه ناوى سه‌لمان عه‌بدوڵایە، خه‌ڵكی گوندى كاسكانى بنارى قه‌ندیله، كاری كڕین و فرۆشتنى ئاژه‌ڵ ده‌كات، رۆژى 15.11.2023 له بنارى قه‌ندیل هه‌ڵدێرا و دواتر خه‌ڵكێكی زۆر به‌هانایه‌وه چوون و گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی رانیه.
سامان كاسكانى، كه‌سێكی نزیكى ئه‌و گه‌نجه به 964ـى وت، ئێستا دۆخى ته‌ندروستى سه‌لمان به‌ره‌و باشی ده‌چێت.
وتیشی “سێ نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كراوه چونكه جگه له داهێزرانى جه‌سته‌ى، هه‌ردوو قاچ و ده‌ستێكیشی شكابوو”.
964 دوو پارچه ڤیدیۆى ده‌ستكه‌وتووه كه تیایدا ئه‌و گه‌نجه سوپاسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه به‌هانایه‌وه چوون و رزگاریان كردووه، ڤیدیۆى دووه‌میش گرته‌یه‌كی نه‌بیندراوى هێنانه‌وه‌ى ئه‌و گه‌نجه بۆ نه‌خۆشخانه.