بۆ لێقەوماوانی لافاو و باران

20 هۆتێل و مۆتێلی دهۆک دەرگایان کرایەوە

+964

زەید کۆچەر- دهۆک

نزیکەی 20 هۆتێل و مۆتێل لە دهۆک ئامادەبوونی خۆیان راگەیاند، بۆ حەوانەوەی هەر ماڵێک لە سنووری پارێزگاکە، ئەگەر ماڵەکانیان بکەونە بەر لافاو و بێ بەرامبەر بیانگرنە خۆ.

باوەڕ پاسی، جێگری کۆمەڵەی هۆتێل و مۆتێلەکانی پارێزگای دهۆک بە 964ی وت، بڕیارمان دا نزیکەی 20 هۆتیل و مۆتێلی سەنتەری دهۆک، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، کە هاوڵاتیانی ئێمە تووشی ببن بە هۆی بارانبارینی زۆر و لافاو.

وتیشی، ئێمە لە هۆتێل و مۆتێلەکانمان دەیانحەوێنینەوە و خزمەتیان دەکەین، تا کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.

ئاماژەی بەوەش دا، هەرکاتێک بەم شێوازە مەترسی بارانبارین و لافاو هەبێت، ئەم بڕیارە بەردەوام دەبێت

پێداچوونەوە: شاخەوان عومەر

لافاو مەترسی لەسەر گوندێکی دهۆک دروست کردووە

لافاو مەترسی لەسەر گوندێکی دهۆک دروست کردووە