هەواڵی زیاتر

لە چۆمان و پشدەر بەفر باریوە و دوو گەنجیش بێ سەروشوێنن

964+

ژووری هەواڵ

دەزگا بەرپرسەکانی دەڵێن فریای لافاوەکەی ئەمڕۆ کەوتن و زیانەکانی کەمتر بووەوە، بەڵام بۆ ئەوانەی لێیان دەقەومێت هۆتێل و کامپ ئامادەکراوە.
ئەو دەزگایانەی سەروکاریان هەیە لەگەڵ بارە نائاساییەکان لە دوێنێ شەوەوە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی، خۆیان دەڵێن رێوشوێنەکە سوودی هەبووەو زیانەکان کەمبووەتەوە، بەڵام خوا نەکردە کەسێک لێی بقەومێ، شوێنی کاتی حەوانەوەیان بۆ داناون.

ناز جەلال بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران بە 964ی وت ئەو خێزانانەی ماڵیان ژێر ئاو دەکەوێت و پێویستیان بە حەوانەوەیە، هۆتێل و کەمپی تایبەتمان بۆ ئامادە کردوون.
…..
له‌گه‌ڵ بارانه‌ به‌خوڕه‌کەى شه‌وى رابردوو و ئه‌مڕۆ، له‌ چیاكانى سنوورى قه‌زاى چۆمان به‌فر باریووه‌، به‌راده‌یه‌ك، بارینى به‌فر گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانیش.
سلێمان عه‌بدوڵا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى چۆمان به‌ 964ـى وت، چیاكانى سه‌رى سه‌كران و هه‌ڵگورد و به‌رده‌بووك له‌ سنوورى چۆمان به‌فریان لێباریووه‌.
وتیشی “به‌ته‌نیا به‌فر له‌و چیایانه‌ نه‌باریووه‌، به‌ڵكو یه‌كێك له‌ گونده‌كانى ئه‌م سنووره‌شی به‌ناوى وێزێ گرتووه‌ته‌وه‌”.
بەفر بارینەکە تەنیا چۆمان نا بەڵکو لە مەرزی کێلێ لە سنووری قەزای پشدەریش بە رێژەیەکی زۆر باریوە.
…..
ماوه‌ى دوو رۆژه‌ دوو گه‌نجى ناحیه‌ى كه‌له‌كچی سه‌ر به‌ پارێزگاى دهۆك له ‌ماڵه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه ‌و بێسه‌روشوێنن، باوكى یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ش ده‌ڵێت، كوڕه‌كه‌ى هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه‌.
یه‌كێك له‌ گه‌نجه‌ ونبووه‌كان ناوى خالید عه‌بدولجه‌بار و دووه‌میشیان ناوى محه‌مه‌د عه‌بدولعه‌زیزه‌، هه‌ردووكیان دراوسێی یه‌كتربوونه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى گردكانى ناحیه‌ى كه‌له‌كچى.
عه‌بدولجه‌بار باوكى خالید، به‌ 964ـى وت، نازانن كوڕه‌كه‌ى بۆ كوێ رۆیشتووه‌، له‌كاتێكدا هیچ كێشه‌یه‌كی له‌ماڵه‌وه‌ نه‌بووه‌، وتیشی، باس له‌وه‌ كراوه‌ گوایه‌ چوونه‌ته‌ سلێمانى بۆ كاركردن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ سۆراغێكیان نییه‌”.